2019-07-18   2668     
پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی، تا ئێستا بڕیاری دروستكردنی 1330 خانوو دراوه كه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراون.
ئاوێنه: عه‌بدولڕه‌حمان حاجی حوسێن، سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی خانووی شه‌هیدان له مه‌كته‌بی سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبه‌كه‌ی، ڕاگه‌یاند "٥٠٠ خانوو له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌كرێن، كه کاری 90%یان ته‌واو بووه و له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 235 خانووه و تا ئێستا 168 خانوویان ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له سێ مانگی ئاینده‌دا ته‌واوی خانووه‌كان ته‌واو دەبن و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ین، له ئیداره‌ی ڕانییه 120 خانووه و هەموویان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 350 خانووه تا ئێستا 250 خانوویان ته‌واو بووه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای دووكان 55 خانووه و هەموویان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ٧٠ خانووه، تا ئێستا 21 خانوویان ته‌واو بووه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون".
ناوبراو ده‌ڵێت "ته‌واوی تێچووی خانووی شه‌هیدان له‌سه‌ر میزانییه‌ی پارتییە، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌كه‌یان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان".