سوپای پاسداران لەكەنداو دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوتهەڵگردا گرت
  2019-07-18       857       

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران لەزاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردەوە كە دەستیان بەسەر كەشتییەكی بیانیدا گرتوە كە نەوتی قاچاخی پێ بوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران"كەشتییە بیانییەكە یەك ملیۆن لیتر نەوتی پێ بوە لە دورگەی لارك لە كەنداو دەستی بەسەردا گیراوە." هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كەشتییەكە رۆژی یەكشەممە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەیاننامەكەی ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كەشتییە داوای هاوكاریی لە هێزەكانی ئێران كردوە بەڵام دواتر بە پێی فەرمانی دادگا دەستبەسەركراوە بەهۆی ئەوەی نەوتی فاچاخی پێ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×