چوار تۆمەتبار لەسلێمانی دەستگیركران
  2019-07-18       590       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردون كە بە نایاسایی لەشاری بەسرە-وە دو ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە شاری سلێمانی.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی هێنانی دو ئۆتۆمبێل لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەیان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن .

وتوشیەتی"تۆمەتباران هەستاون بە هێنانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری (جی ئێم سی، شۆفرلێت) لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغکردنەوەیان، ئەو دو ئۆتۆمبێلە لەسەرەتادا هیچ ژمارەیەكیان نەبوە و تۆمەتباران هەستاون بە لێدانی ژمارەی (اربیل) بۆ ئەوەی لەشاری سلێمانی ساغیان بكەنەوە ."

ئاشكراشیكردوە كە لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (أ. ع. ح. – ع. ع. ح. – ع. ك. ل.- ر. م. خ.) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×