"ئاشتی هەورامی بەم پۆستەوە لەکارەکەی بەردەوامە"
  2019-07-18       1764       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە ئاشتی هەورامی بە وەرگرتنی پۆستێك لە كابینەی نوێی حكومەتدا لە ئیشەكەی بەردەوامە.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، وێنەیەكی قرتاوی نوسراوێكی داناوە كە ناو و ئیمزاو مۆری ئاشتی هەورامی لەگەڵ پۆستە نوێیەكەیدا لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیشاندەدات كە بریتییە لە "یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە."

بەپێی وێنەكە، نوسراوەكە بە ئیمزای ئاشتی هەورامی بەو پۆستەوە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا دەرچوە بەڵام رۆژەكەی شاردراوەتەوە.

سۆران عومەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیەدا نوسیویەتی"ئاشتی ھەورامی بەم پۆستەوە لەئیشەکەی بەردەوامە!"


ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەك بەڕەسمی ئەوەی پشتڕاستنەكردۆتەوە كە ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەكانی هەرێم پۆستێكی لەو جۆرەی لەكابینەی نوێدا وەرگرتبێت، دوای ئەوەی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نوێدا نەدرایەوە بە ناوبراو و تا ئێستاش بە بەتاڵی ماوەتەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×