ئەمریكا نیو ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان دەكات
  2019-07-18       698       

ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش-ی ئێزیدییەكان تەرخان كردوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق و ستیڤ ڤەیگن، كونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر، سەردانی پەرستگای لالش-یان كردو لەگەڵ ئەندامانی جڤاتی رۆحانی ئێزیدی و ژمارەیەك كەسایەتی ناوچەكەدا كۆبونەوە.

لەدوای كۆبونەوەكەش ماسیۆ تولەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە لالش رایگەیاند"هەست بە خۆشحاڵی دەكەن كە وڵاتەكەیان لەڕێگەی زانكۆ پەنسلڤانیاوە بڕی 500 هەزار(نیو ملیۆن) دۆلاری بۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش دابینكردوە."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە پڕۆژەكە لەڕێگەی تیمێكی زانكۆی پەنسلڤانیاوە بە هاوكاری لیژنەی سەرپەرشتیكردنی نۆژەنكردنەوەی پەرستگای لالش، جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەشی خستەرو كە وڵاتەكەی پشتیوانی ژمارەیەك پڕۆژەی كولتوری لەعێراق دەكات لەوانە مۆزەخانەی شوێنەواری بەغدا و قەڵای هەولێر ئەوەش وێڕای هاوكاریكردنی پڕۆژەكانی بونیادنانەوەی شوێنە ئاسەوارییەكان لە شاری موسڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×