حكومەتی هەرێم: روداوی تەقەكردنەكەی هەولێر كردەوەیەكی تیرۆریستی بو
  2019-07-18       1044       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، روداوی تەقەكردنەكەی دوێنێی نێو ریستۆرانێكی شاری هەولێر كە تێیدا دیپلۆماتكارێكی تورك و دو هاوڵاتی هەرێم كوژران، كردەوەیەكی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بوە.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە "روداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بو."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و پێشڤەچونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاوڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە ."

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوێك لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە .

جوتيار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×