ڤیدیۆ؛ ژمارەیەك توركی رەگەزپەرست لەتوركیا هێرشدەكەنە سەر گەشتیارێكی هەرێمی كوردستان
  2019-07-18       2754       

گەشتیارێكی هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەی گەشتیاری كورددا چونەتە توركیا، لە شارێكی ئەو وڵاتە، كاتێك ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگریت لەلایەن توركە رەگەزپەرستەكانەوە هێرشی كراوەتە سەر. وێڕای ئەوەش پارێزگاری شارە توركیەكە راگەیاندوە كە نۆ گەشتیاری كوردیان بۆ لێكۆڵینەوە دەستگیركردون.

ئاوێنە: ماڵپەڕی "ئارتی گەرچەك"ی توركی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردۆتەوە كە گروپێكی گەشتیاری 50 كەسی لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەردانی چیایەكی گەشتیاریان لەناوچەی "چیاكارا"ی شاری "ترابزۆن"ی توركیا كردوە و كاتێك یەكێك لە گەشتیارەكان ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت، لەلایەن ئەو هاوڵاتییە توركانەی لەو شوێنە هێرش دەكرێتە سەر ئەو گەشتیارە كوردە.

لەو ڤیدیۆیەدا كە ماڵپەڕەكە بڵاویكردۆتەوە دەردەكەوێت ژمارەیەكی زۆر لەو هاوڵاتییە توركانە لە گەشتیارە كوردەكە دەدەن، وێڕای ئەوەی پۆلیسیش گەیشتۆتە شوێنە بەڵام بەهانای ئەو گەشتیارەوە ناچێت.

هاوکات ئەو كەسەشی دیمەنی هێرشەكەی تۆمار كردوە سوكایەتی بەكورد دەكات و دەڵێت "ئێوە كێن ئێوە بێ‌ مێژون."

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی"ئەو هاوڵاتیە تورکانە وتویانە دەبێت ئەو گەشتیارانە لە شارەکەیان بکرێنە دەرەوە".

وێرای هێرش بۆ سەر گەشتیارە كوردە هێزە ئەمنییەكانی نۆ لە گەشتیارە كوردەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە دەستگیركردون.

پارێزگاری ترابزۆن لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە كۆنترۆڵی روداوەكە كراوەو ئەو گەشتیارە كوردانە 50 كەس بون و نۆ كەسیان دەستگیركراون و  نوسینگەی داواكاری گشتی لە "چیاكارا" دەستی كردوە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو نۆ گەشتیارەدا.

 

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سرور بارزانی: حکومەتێکی پڕلە شکست و نەهامەتی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
هۆشیار زێباری: هەڵەمان كرد لە بڕیاری ریشەكێشكردنی حزبی بەعسدا
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×