لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەئامێدی سێ هاوڵاتی بریندار بون
  2019-07-18       761       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی سەربە قەزای ئامێدی بۆردومان دەكەن و لەئەنجامدا سێ هاوڵاتی مەدەنی بریندار دەبن.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ،  لەناو گوندی "سپێندار" لە ناحیەی "چەمانكێ"ی سەربە قەزای ئامێدی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان كردۆتە ئامانج.

لەئەنجامی بۆردومانەكە سێ هاوڵاتی گوندەكە بریندار بون و بۆ نەخۆشخانەی دهۆك گوازراونەتەوە.

هەروەها چەند گەریلایەكی پەكەكە بەر بۆردومانەكە كەوتون بەڵام ژمارەیان شەهیدو بریندارەكانی گەریلا نەزانراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى دیکەى گەریلاکانى پەکەکەیان لە گوندى سەرگەلێ لە قەزاى ئامێدى کردە ئامانج.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×