ترەمپ: فڕۆكەیەكی ئێرانیمان لە گەروی هورمز خستەخوارەوە
  2019-07-18       1052       
كەشتی تێكشكێنەری ئەمریكی، یو ئێس ئێس بوكسەر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، هێزەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە كە ویستویەتی لە كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە گەروی هورمز نزیك ببێتەوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، لەكۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند كەشتی تێكشكێنەری ئەمریكی، یو ئێس ئێس بۆكسەر، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی تێكشكاندوە كاتێك بە دوری 1000 یاردە لە كەشتییەكە نزیك بۆتەوە لەگەروی هورمز.

ترەمپ هێمای بۆ ئەوەش كرد كە كەشتییە تێكشكێنەرەكەیان ناچاربوە بكەوێتە دۆخی بەرگرییەوە كاتێك ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئێرانییە لێی نزیك بۆتەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×