ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەمەخمور بریندارن
  2019-07-19       1741       

هاوسەرۆکی شارەوانی مەخمور رایگەیاند لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کامپی مەخمور برینداربون.

 

ئاوێنە:  هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخمور، لەیلا ئارزو ئیلهان بەکەناڵی ستێرک تیڤی راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ٦ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کامپەکە برینداربون".


ناوبراو داوای لەنەتەوە یەکگرتووەکان‌و حکومەتی عێراق کرد "بەزویی بەهانای خەڵکی پەنابەری مەخمورەوە بچن و سنورێک بۆ بۆردومانەکانی ڕژێمی تورکیاو کوشتنی مەدەنیەکانی کامپەکە دابنێن، ئەگینا ئەوانیش بەشدارو هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی تورکیان، چونکە کامپەکەو نیشتەجێبوەکانی بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان‌و حکومەتی عێراق لێی بەرپرسیارن". 

لەیلا بانگەوازی لە خەڵکی کوردستان کرد، لەسەر بۆردومانەکان و بە ئامانج گرتنی مەدەنیەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×