ئێران: رەنگە ئەمریكا بەهەڵە فڕۆكەیەكی خۆی خستبێتە خوارەوە
  2019-07-19       772       
كەشتی تێكشكێنەری ئەمریكی، یو ئێس ئێس بۆكسەر

ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی وڵاتەكەی لە گەروی هورمز لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە رەتدەكاتەوەو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت؛ دەترسم ئەمریكا بەهەڵە فڕۆكەیەكی خۆی خستبێتە خوارەوە.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە لەكۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، كەشتی تێكشكێنەری ئەمریكی، یو ئێس ئێس بۆكسەر، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی تێكشكاندوە كاتێك بە 1000 یاردە لە كەشتییەكە نزیك بۆتەوە لەگەروی هورمز.

بەڵام ئێران ئەمڕۆ هەینی، ئەو بانگەشەیەی سەرۆكی ئەمریكای رەتكردەوە.

سەید عەباس عێراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی"هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانمان نە لە گەروی هورمز و نە لەهیچ شوێنێكی تر لەدەست نەداوە."

ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە تانەوە نوسیویەتی"دەترسم كەشتی یو ئێس ئێس بۆكسەر بەهەڵە فڕۆكەیەكی ئەمریكی خۆیانی خستبێتە خوارەوە."

لەلایەكی دیكە ئەبوفەزڵ شكارچی، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاندوە"بەپێچەوانەی بانگە پوچ و وەهمییەكانی ترەمپ-ەوە، تەواوی فڕۆكە بێفڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی كەنداو و گەروی هورمز لەوانەش ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی كە سەرۆكی ئەمریكا باسی كرد، دوای ئەوەی ئەركی خۆی لە چاودێری و كۆنترۆڵی ئەو بەرنامەیەی بۆی دانرابو بە سەلامەتی گەیشتۆتەوە شوێنی خۆی و هیچ جۆرە راپۆرتێك نییە باس لەوە بكات كە لەگەڵ كەشتی یو ئێس ئێس بۆكسەری ئەمریكیدا روبەڕو بوبێتەوە."

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكای بە هەوڵێك بۆ دروستكردنی ناسەقامگیری لە ناوچەی كەنداو و رێڕەوی ستراتیژی گەروی هورمز ناوبردوەو رایگەیاندوە كە هێزە چەكدارەكانی ئێران هەمیشە بە ئاگاییەكی تەواوەوە و بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەكان، بەرپرسیارێتی یاسایی پاسەوانی، كۆنترۆڵ و چاودێریكردنی ئاسایشی كەنداو و گەروی هورمز بە ئەركی یاسایی خۆیان دەزانن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×