"هه‌واڵی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فرۆكه‌ی‌ ئێرانيی‌ بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی کەنداوی فارسه‌"
  2019-07-19       679       
ئەبولفەزل شکارچی
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خرابێته‌ خواره‌وه‌.

ئاوێنه‌: لیوا ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران به‌میدیاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕاگەیاندووه‌، "بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە سەرچاوەکەی بۆ خەون‌و خەیاڵی ئیدارەی کۆشکی سپی دەگەڕێتەوە، سەرجەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بەتایبەت ئەوەی ترەمپ باسیکردووە، پاش جێبەجێکردنی پلانی تایبەت گەڕاونەتەوە خاکی ئێران‌و هیچ کێشەیەک ڕوی نەداوە".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریكا، دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە كە ویستویەتی لەكەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لەگەروی هورمز نزیكببێتەوە.


ناوبراو لێدوانەكه‌ی تره‌مپ بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەی کەنداوی فارس بەتایبەت گەروی هورمۆز گەڕاندەوەو وتی، "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بەوشیاری‌و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکی پاراستن‌و کۆنتڕۆڵ‌و چاودێری ناوچەی کەنداوی فارس‌و گەروی هورمۆز بەئەرکی یاسایی خۆیان دەزانن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×