2019-07-19   901     
دۆناڵد تره‌مپ، قاسم سلێمانی
قاسم سلێمانی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌داته‌وه له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی‌و ده‌ڵێت، "با تره‌مپ بچێت خۆی به‌شتی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكات". به‌وته‌ی ئه‌و، هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌زانه.
ئاوێنه: قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌تویتێكدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌داته‌وه له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی‌و نوسیویه‌تی، "با تره‌مپ بچێت خۆی به‌شتی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكات".
به‌وته‌ی قاسم سلێمانی، هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌زان‌و نه‌بونی سه‌ركردایه‌تی زانایی ئه‌و وڵاته‌یه.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا، دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە كە ویستویەتی لەكەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لەگەروی هورمز نزیكببێتەوە.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان، به‌رپرسانی تاران وه‌ڵامی تره‌مپ-یان دایه‌وه‌و ره‌تیانكرده‌وه هیچ فرۆكه‌یه‌كیان خرابێته خواره‌وه.