یەكێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەگۆڕێت
  2019-07-19       3011       

‎ئاوێنە :ئاراز محەمەد 

‎ململانێكان بۆ دانانی سەرپەرشتیارێك بۆ ئیدارەی گەرمیان تا دێت گەرمتر دەبێت، یەكێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەگۆڕێ‌و چەند كەسێكیش بەنیازی وەرگرتنی ئەو پۆستەن.

‎بەپێیی زانیاریەكانی ئاوێنە  لەئێستادا پرسی گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بابەتێكی گەرمەو سەرپەرشتیاری ئێستاش كە (سەلاح كوێخایە) دەیەوێت ئەو پۆستە چۆڵبكات.

ئیستا بەشێوەیەكی فەرمی هەردو كەسایەتی ناو تەكێتی ( محەمەدی حاجی فایەق - كە ئێستا بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی گەرمیانە)و ( محەمەد عەبدوڵا ) ناسراو بە (حەمە چاوجوان) پێشتر بەرپرسی مەڵبەندی (١١)ی گەرمیان بوە ،كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە . 

‎لەوبارەیەوە محەمەد عەبدوڵا  بەئاوێنەی راگەیاند ”ئێمە سێ تا چوار كەسین داوامان كردوە بۆ ئەو پۆستە، پێموابێت ئەوەی ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە مافی خۆیەتی داوای بكات بەڵام تائێستا یەكلایی نەبوەتەوە".

‎وتیشی "‎تائێستا میكانیزمی یەكلایی كردنەوەكەی دیار نیە یان سەركردایەتی یەكلایی ئەكاتەوە یان دەكەوێتە دەستی مەڵبەندەكان".
 
‎سەبارەت بەپشتیوانی سەرپەرشتیاری ئێستایی مەڵبەند (سەڵاح كوێخا)و پشتگیری نەكردنی لەلایەن مەڵبەندەوە، ئە وتی ”كاك سەڵاح هاوڕێیی خۆشەویستی منەو ماڵی ئاوابێت، بەڵام پێم وانیە هەركەسێك لەشوێنێك كاری كرد وەك مەڵبەند هەموان پشتیوانی بكەن‌و هاوڕای بن، هەرچەندە من پێم وانیە لەناو مەڵبەندیش ئەوەندە بێ پشتیوان بم".

دەربارەی ئەو دەنگۆیەی كە دەوترێت "دەرنەچونی محەمەد چاوجوان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەڕوی جەماوەریەوە شكاندویەتی‌و وا لێك دەدرێتەوە كە لەگەرمیاندا جەماوەری نیە"، ئەو وتی”ئەوە كەس ڕاپرسی لەسەر نەكردوە كە ئاستی جەماوەری من چەندە، ‎هەركەس كاندید بو بۆ پەرلەمان گرەو نیە بیباتەوە، ئەوەش ئەوە ناسەلمێنێت كە ئەو كەسەی چوەتە پەرلەمان باشترە لەوەی كەدەرنەچوە، ئەوەش هەلومەرج‌و ململانێکان كاریگەریان هەیە لەسەر دەرچون یان نا".

‎سەبارەت بە ئەگەری بەدەستهێنانی پۆستەكە، محەمەد چاو جوان وتی ”‎مەسەلەی ئەگەری سەركەوتنی منیش بۆ ئیدارەی گەرمیان دەكەوێتە لای سەركردایەتی حزبەكەی خۆم ئەگەر بەباشم بزانن . من دەمەویت خزمەتی خەڵك بكەم هەركەسیش دەچێتە ناو ململانێیەكەوە بۆ سەركەوتنە".


‎دەنگەکانی مەڵبەندی (١١)ی  گەرمیانی یەكێتی كە زیاتر لە (٣٦) دەنگ دەبێت، بەسودی حەمە چاوجوان دەبێت یان محەمەدی حاجی فایەقە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان؟

‎سەبارەت بەم پرسیارە، محەمەدی حاجی فایەق بۆ ئاوێنە وتی ”من كادری یەكێتیم و داوام لێكراوە سیڤی پێشكەش بكەم بۆ ئەو پۆستەو كردومە".

وتیشی "من پێشتر ئەزمونی ئیشم هەیەو خەڵك دەمانناسێت و  حزبەكەشم دەزانێت كێم و لەپرەنسیپی سەرەكی لامنەداوە بەڵام خزمەتی هەموو گەرمیانیشم كردوە بەیەك ئاڕاستە".

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هیوادارە كێ باشەو خزمەتكارە ئەو كاندید بكرێت  بۆ ئەوەی گەرمیان بەرەو پێشچون بەخۆیەوە ببینێت و  كەسێكیش بێت كەب ەرژەوەندی  هەموان و خەڵك لەپێش بەرژەوەندی خۆیەوە  دابنێت، ئەو وتی "لەوبوارەشدا پێموابێت یەكێتی لەهەموو كەس زیاتر كادرەكانی خۆی دەناسێت".

‎هەربەپێیی زانیاریەكان  (عەلی شەهید محەمەد كە پێشتر بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی گەرمیان بوە بەنیازی وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانە، بەڵام تائێستا بەشێوەی ڕەسمی نەچوەتە ناو پێشبڕكێكەوە، چونكە  عەلی واناسراوە ئەگەر پشتیوانی تەواوی نەبێت لەكارێكدا ئەوە دەستی بۆ نابات و. نابێت بەبەشێك لە یاریەك كە نەزانێت براوە دەبێت".

‎ئاوێنە ئەوەشی  زانیوە كەتائێستا سەرپەرشتیاری ئێستایی ئیدارەی گەرمیان (سەلاح كوێخا) پشتیوانی (محەمەد عەبدوڵا) دەكات و چەند جارێكیش دانیشتنی بۆ ڕێكخستوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا.

‎لەوبارەیەوە حەمە چاوجوان وتی "من كە بەرپرسی مەڵبەندیش بوم پەیوەندیم هەبوە لەگەڵی و ئاگاداری بوم و منیش كە دەچمە ئەو جێگایە خۆ نابم بەلیژنەی تەحقیق لەسەر كاك سڵاح و تەنها كارە جوانەكانی برەو پێ ئەدەم و باشتری ئەكەم".

‎ بەپێیی زانیاریەكانی ئاوێنە  خاڵی لاوازی محەمەد عەبدوڵا (حەمە چاو جوان)  ئەوەیە پێشتر كاندیدی  پەرلەمان بوە لەسەر پشكی یەكێتی بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهیناوەو ئەوەش وایكردوە لەڕویی جەماوەریەوە هێزی خۆی لەدەست بدات، خاڵێكی تریش وایكردوە ئەو پۆستە بەدەست نەهێنێت مەسەلەی نزیك بونیەتی لەهاوپەیمانی و دوبارە گەڕانەوەی بۆ ناویەكێتی، بەڵام بەشێوەیەكی فەرمی ماڵی تاڵەبانی "مەحەد حاجی فایەقی بەڕێوبەری پۆلیسیان پێ باشترەو زیاتر لێوەی نزیكن".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×