ئێران دەستده‌گرێت بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگریی به‌ریتانی-دا
  2019-07-19       1063       
هێزی‌ ده‌ریایی ئێران
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌گه‌روی‌ هورمز دەستده‌گرن بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگریی به‌ریتانیدا.

ئاوێنه‌: تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزاری سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاندووه‌، بەهۆی ئەوەی رێساكانی هاتوچۆی دەریایی پێشێلكردوە، ده‌ستمانگرتووه‌ به‌سه‌ر كەشتییەكی نەوتهەڵگریی به‌ریتانییدا لەگەروی هەرمز".

سوپای پاسداران ده‌ڵێت، كەشتییە به‌ریتانیه‌كه‌ ناوی ستینا ئێمبێرۆیەو دواتر لەلایەن هێزەكانی پاسدارانەوە براوەتە بەندەرەكانی ئێران‌و بەپێی یاسا لێپێچینەوەی پێویستی لەگەڵدا دەكرێت.

ئەمە سێیەم كەشیتی نەوتهەڵگریی بەریتانیە كە لەم هەفتەیەدا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت وەك وەڵامێك بۆ دەستبەسەركردنی كەشتیە نەوتییەكەی ئێران كە دو هەفتە پێش ئێستا لەلایەن بەریتانیاوە له‌گەروی جبل تاریق دەستیبه‌سه‌رداگیرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×