پێنتاگۆن: په‌یوه‌ندیمان به‌هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر حەشدی شەعبی نییه‌
  2019-07-19       698       
پێنتاگۆن
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا -پێنتاگۆن- رەتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ ئه‌مریكاوه‌ هێرشكرابێته‌ سه‌ر   پێگەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لەعێراق.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێزەكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا هیچ پەیوەندیەكیان بەو هێرشەوە نیەو لەوبارەیەشەوە هیچ زانیاریەكمان نیە".

پێشتر عەلی حسێن، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتو رایگەیاندبو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەرێگەی فرۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە، سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لەگوندی براوچلی لەنێوان هەردو ناحیەی سلێمان بەگ‌و ئامرلی سەر بەقەزای خورماتو، بۆردومانكراوە.

به‌وته‌ی‌ ناوبراو، سەربازگەكە ناوی سەربازگەی شوهەدایەو تا ئێستاش نەزانراوە ئەو فڕۆكە بی بێفڕۆکەوانە، هی چ لایەنێكە.

هاوكات شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كه‌ بەهۆی بۆردومانەكەوە، دو چەكداری حەشدی شەعبی برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×