دو مێردمنداڵی دانیشتوی قەزای دەربەندیخان لەکاتی مەلاکردندا لەچەمی دێوانە خنکان.
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: قایمقامی قەزای دەربەندیخان، ناسیح حسن بەئاوێنەی ڕاگەیاند:"ئەو دومنداڵە لەچەمی دیوانە لەنزیک گوندی کانی سارد ئەمرۆ هەیینی ڕۆشتون بۆ مەلەکردن دواتر دیار نەماون، پاش ماوەیەک جلەکانیان دۆزرایەوە، دواتر پۆلیس تەرمەکانی دۆزیەوە لەگۆماوێکی چەمی دێوانە"
وتیشی " تەمەنیان لەخوار هەژدە ساڵەوەیە، لەکانی سارد نیشتەجێن".
ڕونیشکردەوە "پێشتر ڕۆشتون بۆمەلەکردن درەنگیکردوە نەگەڕاونەتەوە، دوای گەڕان بەدوایاندا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، هەردوکیان هاوڕێن"ٚ.
وتیشی "تەرمەکانیان براوە پزیشکی دادوەرییە"