2019-07-20   1837     
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 20 ى 7 ى 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى سێ شه‌قامى سه‌ره‌كییه‌وه به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری شۆفێرانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانییه‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی ئیبراهیم پاشا له‌نزیك مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌ی ژین به‌ربه‌ستكراوه، له‌هه‌مانكاتدا له‌فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی زانكۆ و به‌ره‌و شه‌قامی مه‌جیدبه‌گ و شه‌قامی ئیسكان به‌ربه‌ستكراوه، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانی دووڕیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه، داواكارین له‌شۆفێران ڕێگه‌ی به‌دیل بگرنه به‌ر و هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆ بن".