پەرلەمانتارێكی یەكێتی: رێگە بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دارایی ھەرێم نادەین
  2019-07-20       640       

پەسەندکردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق دەسەڵاتی دارایی ھەرێم کەمدەکاتەوە، پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک رێگە بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دارایی ھەرێم نادەین.

ئاوێنە: ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای حزبەكەی رایگەیاند، سیاسەتی دارایی گشتی عێراق یەکێکە لە یاسا فیدراڵییەکان، چاکسازیش لەو یاسایەدا کراوە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک رێگە بەکەمکردنەوەی دەسەڵاتی دارایی ھەرێم نادرێت.

وتیشی، ئەگەری ھەیە ململانێ سیاسیییەکان کێشە دروست بکەن، بەڵام نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەمیشە بەرگری لە بودجە و پشکی ھەرێم دەکەن و رێگە بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دارایی نادەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×