2019-07-20   630     
سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له شاری کاغیزمانی پارێزگای قارسی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له په‌كه‌كه زیندانی کرا.
ئاوێنه: یاشار ئۆزلوو سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له شاری کاغیزمانی پارێزگای قارسی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له په‌كه‌كه زیندانی کرا.
هێزه‌کانی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی قارس سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لانیان ده‌ستگیر کرد و دواتر دۆسیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگه کرا و دادگاش حوکمی زیندانی کردنی بۆ ناوبراو ده‌رکرد.
پێشتریش، ئۆزلوو له وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی سووکایه‌تی به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کردبوو و به‌و بۆنه‌وه ده‌ستگیر و دواتر ئازاد کرابوو.