"ھەرێم و بەغدا بەمزوانە لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە رێكدەكەون"
  2019-07-20       630       

ناسر هەركی، پەرلەمانتاری پارتی و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆكردن لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پێشكەوتنی زۆر باشیش لە گفتوگۆكان ھەیەو تەنھا ماوە لەسەر رێژەی بەشداریكردنی ھێز لەو ناوچانە بگەنە رێكبكەوتن، بۆیە بەم زوانە رێككەوتن دەكرێت.

ئاوێنە: ناسر ھەركی، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی رایگەیاند"لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە لە گفتوگۆكانی و پێشكەوتنی زۆر باشیش ھەیە، لە ئێستاشدا تەنھا لەسەر ئەوە ماوە رێككەوتن بكرێت، كە رێژەی بەشداریكردنی ھێز لەو ناوچانە چۆن بێت و ھەر یەكەو پێشنیارێكی ھەیە و كوردیش داوای كردوە زۆرینە بێت، چونكە كورد لەو ناوچانە زۆرینەیە، بۆیە بەم زوانە دەگەنە رێككەوتن".

ھەركی وتیشی"بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی تازە، پارتی و یەكێتی لیژنەیەكیان پێكھێناوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاریش وەرگرنەوە و لە لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوكیش باس كراوە، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە و پێویستە وەریبگرنەوە".

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی "ھەر كاتێك رێككەوتن كرا، سەرجەم ئەو ھێزانەی كە ھاوردەی ناوچەكان كراون، لەوێ دەردەكرێن و ئەو ھێزە تازانەی رێككەوتنی لەسەر دەكرێت، لەو ناوچانە جێگیر دەكرێن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×