كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
  2019-07-20       632       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ لەهەولێر 42، لەسلێمانی 41، لەدهۆك 41 و لەكەركوك 42 پلەی سەدی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان دیسان ساماڵ بێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، سبەی پلەی گەرمی لەهەولێر 44، لەسلێمانی 43، لەدهۆك 43 و لەكەركوك 45 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×