پنتاگۆن رەزامەندی نیشاندا لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ سعودیە
  2019-07-20       653       

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پنتاگۆن)، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، مارک ئسپەر، هەڵسوڕێنەری كاروبارەكانی وەزارەتەكە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی هێز و كەرەستەی سەربازیی دیكەی ئەمریكا بۆ سعودیە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرگریی زیاترە لەبەرامبەر هەڕەشە راستەقینەكاندا لەناوچەكە.

بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دوای ئەوە هات كە باس لەوە دەكرا واشنتۆن ئامادەكاریی دەكات بۆ ناردنی 500 سەرباز و چەند فڕۆكەیەكی سەربازیی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ سعودیە.

ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس لەزاری چەند سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە رایگەیاندبوە كە بەشێك لە هێزو هەروەها بەشێك لە سیستمی بەرگریی موشەكی پاتریۆت رەوانەی بنكەی سەربازیی ئەمیر سوڵتان كراوە لەسعودیە.

دوێنێ سعودیە رایگەیاندبو كە رەزامەندە لەسەر ئەوەی هێزی زیاتری ئەمریكا بێتە وڵاتەكەیەوە لەپێناو "پتەوكردنی ئاسایشی و سەقامگیریی لەناوچەكە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×