ئێران: كەشتییەكەی بەریتانیا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە گوازراوەتەوە بۆ "بەندەر عەباس"
  2019-07-20       1005       

ئەمڕۆ شەممە، ئێڕان رایگەیاند، ئەو كەشتییەی نەوتڵهەگرەی بەریتانیا كە دوێنێ لە گەروی هورمز دەستیان بەسەردا گرتوە، گوزراوەتەوە بۆ بەندەری "بەندەر عەباس" و كەشییەكەو كارمەندەكانی لەوێ دەهێڵرێنەوە تا كۆتاییهاتی لێكۆڵینەوە لەبارەی رەفتارەكانی ئەو كەشتییە.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فارس، لەزاری ئەڵا موراد عەفیفی پور، بەڕێوەبەری گشتی بەندەرو دەریاوانی پارێزگای هورمزگان-ەوە بڵاویكردۆتەوە كە ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییە كە ناوی "ستێنا ئیمبێرۆ"یە خۆی كێشاوە بە بەلەمێكی راوی ئێرانیدا و هاواری بەدەمەوەچونی ئەو بەلەمەی پشتگوێخستوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە كەشتییە بەریتانییەكەیان بردۆتە "بەندەر عەباس" كە دەكەوێت سەر كەناراوای باشوری ئێران لەسەر گەروی هورمز و وتوشیەتی"سەرجەم كارمەندانی كەشتییەكە كە ژمارەیان 23 كەسە لەسەر كەشتییەكە دەهێڵرێنەوە تا كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان."
ئاشكراشیكردوە كە كارمەندانی كەشتییەكە 18یان هندی و پێنجیان خەڵكی وڵاتانی دیكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×