یەكێك لەكاندیدانی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕونكردنەوە دەدات
  2019-07-20       688       

دوای بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێك لەسایتی ئاوێنە سەبارەت بە پرسی گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن یەكێتییەوە، یەكێك لەكاندیدەكانی ئەو پۆستە بۆ ئاوێنە ڕونكردنەوە دەدات.

ئاوێنە، ئاراز محەمەد: بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە سەبارەت بە یەكێك لەكاندیدەكان كە (محەمەد عەبدوڵا) ناسراو بە (حەمە چاوجوانە)و پێشتر بەرپرسی مەڵبەند بوە، ئەو بەرپرسە چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كەمترە، لەبەر چەند هۆكارێك كە یەكێكیان؛ نزیكی ئەو بەرپرسە بوە لە هاوپەیمانی و دواتر گەڕانەوەی بۆ ناویەكێتی.

‎محەمەد عەبدوڵا لەوبارەیەوە بۆ ئاوێنە رونكردنەوەی داو وتی ”ئەو زانیارییە دروست نییەو تەنها قسەیە لەسەر من كراوە، كەسیش ناتوانێت لەجێی من لێدوان بدات."

‎ناوبراو وتیشی” ئەوە قسەی من نییەو ڕەتی دەكەمەوە. ”

‎پرسی دانانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان چەند كاندیدێكدا ماوەتەوە كەهەریەكەو بەشێوەیەك كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەست هێنانی ئەو  پۆستە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×