هەولێر؛ ئاگادارییەك لەكۆمسیۆنەوە بۆ ئەو كارمەندانەی هەڵبژاردن كە تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتوە
  2019-07-20       359       

‎ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی ئاگاداری ئەو كارمەندانی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنە  پەرلەمانییەكەی ساڵی رابردوی پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە كە تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتوە، دوا وادە بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە رۆژی 15ی مانگی داهاتو دەبێت.

ئاوێنە: ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە"ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سنوری پارێزگای هەولێر کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەلە (2018/9/30) ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا موچە(کریێ) یان وەرنەگرتوە، پێویستە بەزوترین کات سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، چونکە دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەکەمان  (2019/8/15)دەبێت."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەکێک لەم بەڵگەنامەو کۆپیەکەی لە لابێت وەک: (پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، مۆڵەتی شۆفێری.)

ئەوەشی خستۆتەڕو"هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی تر ئەم کرێیە وەربگرێت."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×