نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزی ئامارێكی نوێی سەبارەت بەو پێكهاتەیە
بڵاوكردەوەو دەشڵێت تا ئێستا چارەنوسی دو هەزار و 930 رفێندراوی ئێزیدی لەلایەن
داعشەوە، دیار نییە.
ئاوێنە: نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له‌راگەیەندراوێكدا سه‌باره‌ت
به پرسی ئێزدییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی داعش رفاندنی له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی
شنگال له 3ی ئابی 2014 و روداوه‌كانی دواتر ئامارێكی نوێی بڵاوده‌كردەوه.
به‌پێی نوسینگه‌كه ئه‌و ئامارانه كه پشت پێبه‌ستراو و متمانه‌پێكراون له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بریتیین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌عێراق نزیكه‌ی 505 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ئاواره‌بون 360
هه‌زار كه‌سن.
ژماره‌ی شه‌هیده‌كانییان له رۆژانی یه‌كه‌می هێرشه‌كان هه‌زار و 293 كه‌س
بون.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌تیو بون له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه دو هه‌زار و
745 كه‌سن.
ژماره‌ی ئەو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانەی له شنگال دۆزراونەتەوە تاوه‌كو ئێستا 80
گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن، سه‌رباری ده‌یان گۆڕی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی.
ژماره‌ی ئه‌و مه‌زار و پەرستگایانەی تایبه‌تن به ئێزدییه‌كان و له‌لایه‌ن
داعشه‌وه ته‌قێنرانه‌وه و روخێنراون 68 مه‌زارن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوه نزیكه‌ی 100 هه‌زار
كه‌س ده‌بن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی رفێنراوانی ئێزدیش له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی نوسینگه‌ی
رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی‌دا هاتوه:
ژماره‌ی رفێنراوان شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س بوە.
سێ هه‌زار و
548یان له‌ره‌گه‌زی مێ بون.
دو هه‌زار و
869 یان له ره‌گه‌زی نێر بون.
به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون و رزگارییان بوه به‌مشێوه‌یه‌یه:
كۆی گشتی: سێ هه‌زار و 487 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 186یان ئافره‌تن و337یان پیاو.
منداڵی مێ: هه‌زار
و 24 كه‌س.
منداڵی نێر: 940 كه‌س.
نوسینگه‌كه رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ئێزدییانه‌ی هێشتا له‌ده‌ستی داعش ماون
بریتیین له دو هه‌زار و 930 كه‌س كه ژماره‌ی مێینه هه‌زار و 338 كه‌س و یەك هه‌زار
و 592 كه‌سیش نێرینه‌ن.