دژە تیرۆری كوردستان: "مەزڵوم داغ" دەستگیركرا
  2019-07-20       1335       

دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، "مەزڵوم داغ"، كە دو رۆژ لەمەوبەر وێنەی وەك داواكراو بڵاوكرایەوە، دەستگیركراوە.

ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند"ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دواتر وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

پێشتر دژە تیرۆر باسی لەوە كردبو كە ئەو كەسە لەپەیوەست بە روداوی تەقەكردنەكەی نێو رێستۆرانتەكەی هەولێر داواكراوە كە تێیدا دیپلۆماتكارێكی تورك و دو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كوژران.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×