2019-07-20   486     
كۆشكی سپی رایگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆکكۆماری فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جارێكی دیكه گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ''رێگه نه‌ده‌ن به هیچ جۆرێك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی''.
ئاوێنه: گاریت ماركیوز، وته‌بێژی كۆشكی سپی-یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه چاودێری هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و نوسیویه‌تی، ''ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانی له به‌رامبه‌ر كاره زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه''.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی رابردوو بڕیاری پیتاندنی بڕیکی زیاتر لە یۆرانیۆمی دا.