وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: ئێران رێگایه‌كی مه‌ترسیداری هه‌ڵبژاردوه‌
  2019-07-20       657       


جێرمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئێران به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیه‌كی نه‌وتی به‌ریتانی له‌ گه‌روی هورمزدا ''رێگایه‌كی مه‌ترسیداری'' هه‌ڵبژاردووه‌.

ئاوێنه‌: جێرمی هه‌نت له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، ''په‌نابردنه‌ به‌ر رێگای مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ناسایایی و سه‌قامگیری تێكده‌رانه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ جه‌به‌لتاریق ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌دا گیرا كه‌ ده‌چووه‌ سووریا؛ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌''.

ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاردانه‌وه‌یان بیری لێكراوه‌ته‌وه‌ و توندیش ده‌بێ، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك ده‌ده‌ن بۆ كه‌شتیه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ له‌ جه‌به‌لتاریق به‌ڵام ئاسایشی كه‌شتی و تانكه‌ره‌كانی خۆیشیان ده‌پارێزن.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئیسنا رایگەیاند'' کە هێزەکانی ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانییان لە گەرووی هورمزدا دەستبەسەرکردووە چونکە خۆی کێشاوە بە بەلەمێکی راوکردندا و لەئێستادا کەشتییەکە لە بەندەر عەباسی باشور دەستبەسەر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×