مەلا بەختیار: رێژەی دەنگەكانی كاندیدی تەكەتول‌و خزم‌و بنەماڵە بەڵگەی دابەزینی متمانەی ئەو دەنگدەرانەیە
  2019-07-20       741       
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌یدا وتی ''كاندیدی خزم خزمێنەو، كاندیدی تەكەتولەكان، لە سنوری مەڵبەندەكانداو، لەناو هێزەكانی پێشمەرگەو چەكداری دەڤەری سەوزدا، رێژەی دەنگەكانیان بەڵگەی دابەزینی متمانەی ئەو دەنگدەرانەیە بە لیستی یەكێتی‌و كاندیدی تەكەتول‌و خزم‌و بنەماڵە''. 

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممه‌ لەمیانی پێشكەشكردنی پڕۆژەیەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتی مەلا بەختیار رایگه‌یاند ''با هەموو بەرپرسێك، دیقەت لە رێژەی دەنگەكانی كاندیدە خزمەكانیان‌و، كاندیدە تەكەتولەكانیان‌و، كاندیدە موچە تایبەتیەكانیان بدەن، بزانن رێژەی دەنگەكانیان چەند لەهەڵبژاردنەكاندا، مایەی نەمانی متمانەی دەنگدەرانی یەكێتییە، بەو كاندیدانە''

 هەروا، رێژەی دەنگی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی، لەهەڵبژاردنەكانی عێراق‌و كوردستاندا، زۆر كەمترە لە رێژەی دەنگی ئەو كاندیدانەی سەركردایەتی نەبون.

ئایە:
- هیچ كەسێكتان لەخۆتان پرسیووە، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەناو سەنتەری سلێمانیدا، تاقە كاندیدێكی شارەكە، بۆچی متمانەی وەرنەگرتووە؟ هەڤاڵ زیادو سەلمە دەرچون، خەڵكی سەیدسادق‌و چەمچەماڵن.
- هیچ كەسێكتان لەخۆتان پرسیووە، لەناو تەواوی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاساییش‌و پۆلیسدا، بۆچی سەپاندنی كاندیدی كورەكان‌و تەكەتول‌و خزمەكانتان، بەهەوڵی بێوچان‌و پارە هەڵڕشتن‌و فشاری دەرونی، یەكێتی شەرمەزار دەكەن؟
- لەخانەقین كە قەزایەكە دەتوانرێ‌ شێركۆ میروەیس دەربچێندرێ‌ بۆ پەرلەمان‌و پیلانی لایەنەكانیش نەبوایە (تایبەت دەنگەكانی هاودیدەكان!!) سۆزان مەنسوریش دەردەچێنرا. بەڵام لەگەرمیاندا، سێ‌ قەزاو (26) ناحیە‌و سەدان گوند هەن، نەتوانراوە تاقە كاندیدێكی پەرلەمانی عێراق دەرچێنرێ‌!
- بۆچی لەهەولێری پایتەختدا، دوو هەڵبژاردنە ناتوانرێ‌ دو كاندید زیاتر سەربخرێ‌؟
ئەو رێژانە، ئاماژەی بێمتمانەیی جەماوەری یەكێتییە، بە دەسەڵاتدارو بەرپرسانی یەكێتی، سەرەنجامی رەفتارو كردارە زیانبەخشەكانیانە بە یەكێتی‌و رێبازی مام جەلال كە هەمیشە فەرمویەتی: (یەكێتییەكان دەبێ‌ دەست‌و دەم‌و داوێن پاك بن).
زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×