یەکێکی تر لەتۆمه‌تبارانی روداوەکەی هەولێر دەستگیرکرا
  2019-07-20       1316       
دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ یەکێکی تر لەتۆمه‌تبارانی رووداوەکەی هەولێر بەناوی ( محەمەد بیسکسز) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، دەستگیرکرا.

ئاوێنه‌: كه‌مێك پێش ئێستا دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند دوای دەستگیرکردنی مەزلوم داغ، ئەمرۆ شەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٩، تۆمه‌تبارێكی دیکەی رووداوی تەقەکردنی رێستۆرانتەکەی هەولێر بەناوی محەمەد بیسکسز كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکرا.

پێشتریش  وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد دڵنیایی دەدەنه‌ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×