حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
  2019-07-20       930       


له‌بریارێكدا نوێدا حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ''ده‌وامی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئاسایی ده‌كرێنه‌وه‌''.

ئاوێنه‌: حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ''ده‌وامی ئاسایی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتژمێر 8 ى به‌یانى ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 3 ى دوای نیوه‌رۆ''.

حكومەتی هه‌رێم ده‌شڵێت ،  ''لە ئێستا پاشەكەوت نەماوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی فەرمانبەران پابەندی دەوام نەبن، لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك دەوام لەو ماوەیە كەمتربێت بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی وەزیرەكەی و فەرمانبەرەكەش رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×