له‌عەفرین شەڕێکی سەخت لەنێوان شەرڤانان و سوپای تورکیا لە ئارادایە
  2019-07-20       1000       

لە گوندەكانی ناوچەی شەرای عەفرینی رۆژئاوای کوردستان شەڕێكی سەخت روویدا.

ئاوێنه‌: ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمرۆ سوپای توركیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێرشیان كردەسەر گوندەكانی سەربە ناوچەی شاری عەفرین، شەڕو لەو ناوچەیەدا دروست بووە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی ته‌مووزی 2019  كاروانێكی سه‌ربازیی توركیا له‌ یه‌كه‌ی جه‌ندرمه ‌و پیاده ‌و سه‌ربازی كۆماندۆ و یه‌كه‌ی زرێپۆش و تانک و تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ند جۆرێكی‌تر له‌ چه‌كی قورس پێكهاتبووه‌   له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌ی سنووریی جیلان پینار و له‌‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ سنووری سووریا جێگیر بووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×