2019-07-20   1411     
هێزەکانی سووریای دیموکرات ''هه‌سه‌ده'' هۆشداریی بە سەرۆک کۆماریی تورکیا ده‌ده‌ن کە ئەگەر بێت‌و هێرشیان بکەنە سەر, شەڕێکی گەورە ڕوودەدات.
ئاوێنه: مەزڵووم عەبدی , فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات ڕایگه‌یاند ''ئێمه ئاماده‌كاری ته‌واومان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هێرش و پلانه‌كانی توركیا بینه‌وه كه له ئێستادا هێزێكی زۆریان له سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان جێگیر كردوه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ڕویدا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ڕوونادات، ئێمه هه‌رگیز رێگه ناده‌ین، سوپای توركیا و میلیشیا تیرۆرسته‌كانی هاوپه‌یمانیان مه‌نبه‌ج داگیر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکات شەڕێکی گەورە ڕوودەدات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئێمە ئەم بڕیارەی خۆمان بە ئەمریکا و فەڕەنسییەکانیش وتووە كه ئه‌گه‌ر شەڕێکی وا ڕوو بدات شەڕی دووەمی ناوخۆیی لە سووریا دێتە ئاراوە و تا پاشەکشێ تورکیا بەردەوام دەبێت.