عومەر ئۆجەلان: نزیكەی بیست ساڵە دەوڵەتی توركیا گەمارۆی خستوەتە سەر عەبدوڵا ئۆجەلان
  2019-01-17       1204       

پەرلەمانتاری هەدەپە، عومەر ئۆجەلان رایدەگەیەنێت گۆشەگیری سەر ئۆجەلان بە چاوپێكەوتنێك كۆتایی نایەت، ئاماژەبەوەش دەكات نزیكەی بیست ساڵە دەوڵەتی توركیا گەمارۆی خستوەتە سەر عەبدوڵا ئۆجەلان‌و  بە پاساوی جۆراوجۆر ئاستەنگی بۆ ئەنجامدانی دیدار دروست دەكات.


ئاوێنە: عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی دیموركاتی گەلان "هەدەپە" لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز رایگەیاند دەوڵەتی تویكیا لەم ساڵانەی دواییدا فشارەكانی سەر ئیمراڵی قورستركردوەتەوە‌و چاوپێكەوتنەكەی ئەم چەند رۆژەی رابردوش بەو مانایە نیە كە بوترێت گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵگیراوە.

داواش دەكات لەبەرامبەر سیاسەتی گۆشەگیركردنی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان بێدەنگی بشكێنرێت، بە پێویستیشی دەزانێت بەزویی پرۆسەی دیموركاتی دەستپێبكات‌و كێشەكانیش بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن، دەشڵێت "پێویستە توركیا بە گفتوگۆ چارەسەر بكات".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×