پێکدادان لەنێوان سوپای پاسداران و جەیشول عەدل روویدا
  2019-07-21       688       

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، ''لە ئاكامی پێكدادانێك لە نێوان سوپای پاسداران و گرووپێکی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان سەربە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو پاسدار كوژران''.
 
ئاوێنه‌: بەپێی هەوڵێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران، کە له‌ ئاكامی پێكدادانێك لە نێوان سوپای پاسداران و گرووپێکی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان نزیك سنوور لەگەڵ پاكستان، دوو پاسدار كوژراون و دووی دیكه‌یش برینداربوون.

هاوکات ''جه‌یشول عه‌دل'' كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وه‌ك ''رێكخراوی تیرۆریستی'' له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌ و خۆیشی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات ''داكۆكی له مافه‌كانی‌ گه‌لی به‌لوجی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ده‌كات'' خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات له‌ دژی ئیداره‌ی تاران.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×