2019-07-21   771     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''له ده‌ربه‌ندیخان پیاوێك به تۆمه‌تی دزینی زێڕی ژنه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه''.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند ، ''ڕۆژی 18-7-2019 پاش تۆماركردنی سكاڵاكه مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌ه، دوای ئه‌نجامدانی كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بڕه زێڕه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنه‌كه‌وه دزراوه''.
پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانیویانه هه‌مان شه‌و ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ڕووداوكه كراوه‌ته‌وه.