كەسایەتییەكی عێراق پێشنیار دەكات هەرێمی كوردستان بە توركیا و ئێران بفرۆشرێت
  2019-07-21       3773       

پەرلەمانتارێکی خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق پێشنیار دەكات ''هەرێمی كوردستان بەتوركیا و ئێران بفرۆشرێت لەبەرامبەر زیادكردنی پشكی ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات‌و لۆکژڕۆڵ کردنی تەواوی شەتولعەرەب''.

ئاوێنه‌: ئەیاد جەمالەدین، پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، بۆ" كوردستان" بەتوركیا نەفرۆشین و لەبەرامبەردا ئەو وڵاتە بڕێكی زیاتری ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات بۆ عیراق بەربداتەوەو لەقاچاخچییەكان ڕزگارمان بێت.

نوسیویشیەتی، لەوەڵامی ریفڕاندۆمەكەی بارزانی، لەعیراقییەكان دەپرسین. رازیت بەوەی هەولێر بەتوركیا بفرۆشین لەبەرامبەر زیادكردنی رێژەی ئاوی ڕافیدەین؟ رازیت سلێمانی بەئێران بفرۆشین لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنی تەواوی شەتولعەرەب لەلایەن عێراقەوەو گێڕانەوەی دهۆك بۆسەر پارێزگای نەینەوا؟

ئەیاد جەمالەدین بەتەوسەوە لەکۆتاییدا دەنوسێت "باش بیربكەنەوە گرێبەستەكە لەقازانجی عێراقە، بەڵام بەو مەرجەی توركیاو ئێران ڕازی بن بەكڕینیان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×