2019-07-21   813     
له درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربوو.
ئاوێنه: فه‌لاح مسته‌فا، له تویته‌ری خۆیه‌وه نووسیویه‌تی "دوای 13 ساڵ له خزمه‌تكردن له فه‌رمانگه‌كه، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".
دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌ستیپێكرد، هه‌فته‌ی رابردووش، ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كاربوون و بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.