هاتوچۆی هەرێم لەبارەی گرێبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلەوە هۆشداری دەدات
  2019-07-21       743       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە بەكارهێنانی دەستەواژەیەك لەناو گرێبەستی كڕینی ئۆتۆمبێل، دەبێتە هۆی سزادان.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە"لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نوسراوە (تەنها بۆماوەی 60 رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت)، بنوسن دەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

راگەیەندراوەكە وتویەتی"ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×