به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند به‌شێك له كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با گه‌یشتۆته گه‌نجینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دانانی پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكە به‌شێك له‌كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با گه‌یشتۆته گه‌نجینه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى.
ئه‌ندازیار سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاندوه؛ وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با، به‌شێك له‌كه‌ره‌ستەو پێداویستییه‌كانى گه‌یشته گه‌نجینه‌كانمان.
وتوشیه‌تی"گه‌نجیه‌كى زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته‌و پێداویسته‌كانى پێوه‌رى زیره‌ك دابینكراوه، كه تیایدا گۆكا ده‌كرێت."
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه دواى گه‌یشتنى قۆناغه‌كانى دیكه‌ى كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانى له‌ئاینده‌كى نزیكدا ده‌ست به‌دانانى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت.
پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى یه‌كێكه له‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باى داده‌نێت، وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با و به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌باش له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 1.5 ملیۆن هاوبه‌شى كاره‌با هه‌یه.