وەزیری دارایی هەرێم: بە گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی موچە خێراتر دەكرێت
  2019-07-21       1438       

بەهۆی دواكەوتنی ناردنی 454 ملیار دینارەكەی بەغدا دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەت فەرمانگەیەك دواكەوتوە. وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دەڵێت"ئومێدمان هەیە سبەی پارەكەی بەغدا بگات."

ئاوێنە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی رایگەیاند"دابەشكردنی موچە بە شێوەی زنجیرەی خۆی دابەش دەكرێت ئەمڕۆش موچە دابەش كراوە و نەوەستاوە".

وتیشی"دواكەوتنی موچەی هەندێك شوێن و وەزارەت پەیوەندی بە دواكەوتنی پارەی بەغداوە هەیە، ئومێدمان هەیە سبەی پارەكەی بەغدا بگات، چونكە وەزیری دارایی لە عێراق نەبو، ئومێدمان وایە هاتبێتەوە و واژو لەسەر ناردنی پارەكە بكات".

وەزیری دارایی جەختیكردەوە لە كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی موچە خێراتر دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×