سبەی موچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت
  2019-07-21       1215       

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، دابەشكردنی موچەی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و سبەینێش موچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە رۆژی 7ی ئەم مانگەوە، حكومەتی هەرێم دەستی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران كردوە بەڵام هێشتا ژمارەیەكی زۆر شوێن ماون موچە وەربگرن.

هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەپێی قسەی وەزیری دارایی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەو پارەیەی مانگانە لەبەغداوە بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكرێت، هێشتا نەگەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا ئومێدی خواستبو سبەی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم رەوانە بكرێت.

وتبوشی؛ بە گەیشتنی پارەكەی بەغدا، پڕۆسەی دابەشكردنی موچە خێراتر دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×