دیمەنێک لەو شەوە لەعنەتییەوە...
  2019-07-22       5824       

رێباز مەجید


(ئەحمەد کایا) خەڵاتی ھونەرمەندی ساڵی پێئەبەخشرێت، کە دێتە سەر شانۆ، دوای سوپاسکردنیان، بە ئامادەبوان ئەڵێت: من کوردم. لەبەرئەوەش کلیپێکی کوردی دەرئەکەم. ھیوادارم کەناڵەکان بڵاوی بکەنەوە. ئەگەریش بڵاوی نەکەنەوە، ئەبێت وەڵامێکیان بۆ میللەتی کورد پێبێت.
زۆری نەبرد، ھەموو ھێرشیان کردە سەر، سەدان جنێو سووکایەتی و توانجی ڕەگەزپەرستییان بەسەردا وت. دەنگی ژنێک دێت: "لەم وڵاتە شتێک نییە بەناوی کوردەوە." چەقۆ و چەتاڵی تێئەگرن. دواتر بە سووکایەتییەوە ھێرشی ئەکەنە سەر و ئەیکەنە دەرەوە.
ئەحمەد کایا لە سووچێکدا دائەنیشێت. بە شێنەیی جگەرەیەک پێدەکات. سەری بەرز ئەکاتەوە و لەو ھەموو ھونەرمەند و گۆرانیبێژە ئەڕوانێت کە لە دوورەوە تف و جنێوی تێئەگرن. ئاخۆ ئەبێت لەویا بیر لەچی بکاتەوە؟
بێشەرەفانە چانسی ئەوەیان لێسەندینەوە لە کۆنسێرتێکیدا بەشدار بین و گۆرانی (Başım Belada)مان بۆ بڵێت، ئێمەش دوو پەنجەی سەرکەوتن بەرزکەینەوە و بە ڕۆحی 
شۆرشگیڕییەوە ھاودەمی بکەین.
ڕەگەزپەرستی و فاشیزم نەخۆشییە، لێی بەدوور بن.


دیمەنێکی بەژێرنوسی کوردییەوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×