به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر حەشدی شەعبی
  2019-07-22       733       
لیژنەى لێکۆڵینەوەى ناوەندی تایبەت بە حەشدی شەعبی ئەنجامی لێکۆڵینەوەى سەرەتایی ڕووداوی بۆردوومانی بنکەى سەربازیی شوهەدای تایبەت بە هێزەکانى حەشد لە نزیک قەزای ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدینی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی لیژنەکە کە ڕۆژی یەکشەممە، 21ی تەموزی 2019، بڵاوکرایەوە "بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە تەقینەوەکان بەهۆی پێکانی سەربازییەوە یان لەڕێگەى فرۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانکردنەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی ئاگرێکەوە بووە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی بنکەکە و لە ڕووداوەکەشدا هیچ کەسێک گیانى لەدەستدا نەداوە".

پێشتر، 19ی تەموزی 2019، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق ڕایگەیاند:  دوو چەکداری حەشدی شەعبی بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانەوە لە بنکەى سەربازیی شوهەدا لە ئامرلی برینداربوون.

لەدوای تەقینەوەکەش، چەند بەرپرسێکى عێراقی هێزەکانی ئەمریکایان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەرزوو وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×