2019-07-22   1522     
ئاژانسی ڕۆیتهرز لەزاری سەرچاوە کوردییەکانەوە بڵاویکردەوە ''بەبۆنەی ڕێککنەکەوتنی حزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر دانانی وەزیری سامانه سروشتییەکان، کاروباری ئەم وەزارەتە تاکو هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانەوە بهرێوهدهبرێت''.
ئاوێنه: هاوکات لەگەڵ گۆڕینی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکان لەسەر هەڵبژاردنی وەزیرێکی نوێ بۆ پڕ کردنەوەی پۆستە وەزارەییەکان دەرکەوت، یەکیك لەو كهسانه ئاشتی هەورامی بوو کە بۆ 13 ساڵ پۆستی وەزارەتی سامانه سروشتییەکانی بەدەستەوە بوە.
مەسرور بارزانی کە لەجێگای نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستانی وهرگرت دەستی داوەتە هەندێک گۆڕانکاری لە پۆستە وەزارەییەکانداو یەکێک لەبەهێزترین وەزیرەکان کە لە 10 ساڵی ڕابردودا نەگۆڕاوە ئاشتی هەورامی بو، لەلایەن مەسروور بارزانیەوە گۆڕدراو پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزەی پێدرا.
ڕۆیتهرز لەزاری سەرچاوە کوردییەکانەوە دەنوسێت "هەمووان هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بههۆی ئهوهی 90 لەسەدی ئابووری هەرێمی کوردستان بەم وهزارهتهوه بهستراوه، بە گرنگ وەسف دەکەن، بەڵام بە هۆی دوبەرەکی و ناکۆکیی حزبی هێشتا نەتوانراوە کەسێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بکرێت".