2019-07-22   721     
مەحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ''جۆن بۆڵتن دەیەوێت بەریتانیا بەرەوە زەلکاوێک رابکێشێت''.
ئاوێنه: لە تویتێکی نوێیدا جه‌واد زه‌ریف لە هەژماری فەرمی خۆی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا بانگەشەی ئەوەی کرد کەوا جۆن بۆڵتن نەیتوانی دۆناڵد تره‌مپ سەبارەت بە جه‌نگی سه‌د ساڵه رازی بکات. هەروەها زه‌ریف جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆڵتن بۆ تۆڵەسەندنەوە ده‌یه‌وێت به‌ریتانیا بەرەوە زەلکاو رابکێشێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە دەقی تویتەکەدا دەڵێت:
''هه‌ڵه مه‌كه‌ن. بەهۆی ئەوەی جۆن بۆڵتن نەیتوانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی سه‌د ساڵه هەڵبخەڵەتێنێت و نارەحەتە لە ئەگەری شكستهێنانی تیمی-بی، دەیەوێت ئینگلیزه‌كان بۆ زۆنگاوێک رابکێشێک و لەم رێگایەوە قین دەڕێژێت''.
جێگای ئاماژەیە زه‌ریف هه‌ریه‌ك له جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی و بینیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بە {تیمی-بی} ناوزەند دەکات.