2019-07-22   1032     
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چوار ئەندامی کۆنگرێسی کردە ئامانج کە ئافرەتێکی موسڵمانیشیان لەنێودایە و دەڵێت، ''ئەم چوار ئەندامەی کۆنگرێس دەبێت بە هۆی ئەو وتە پڕ رق و کینانەی بەکاریانهێناوە داوای لێبوردن لە ئەمریکا و ئیسرائیل بکەن''.
ئاوێنه: ترەمپ لەبارەی ئیلهان عومەری بە رەگەز سۆماڵی و رەشیدە تڵێیبی بە رەگەز فەڵەستینی و ئالێکساندریا ئۆکاسیۆ- کۆرتەز و ئاینا پرێسلی لە تویتەر روونکردنەوەی دا.
سەرۆکی ئەمریکا لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت،''بڕواناکەم ئەم چوار نوێنەرەمان وڵاتەکەمانیان خۆش بوێت. بە هۆی ئەو وتە پڕ رق و کینەیەی بەکاریانهێناوە دەبێت داوای لێبوردن لە ئەمریکا و (ئیسرائیل) بکەن. راستە زیان بە پارتی دیموکراتخواز دەگەیەنن، بەڵام کەسانی لاواز و بێ متمانە هەرگیز ناتوانن زیان بە میللەتە گەورەکەمان بگەیەنن''.
پێشتر ئۆکاسیۆ-کۆرتەز لە تویتەر رایگەیاندبوو پێشتر بۆ باشترکردنی سیستمی تەندروستی، لێخۆشبوون لە قەرزی خوێندکاران، جێبەجێکردنی پاراستنی ژینگە، زیادکردنی مووچەی کەم و مافەکانی مرۆڤ و لە زۆر بواری تردا کارمان کردووە. کاتێک ئێمە ئەمانە دەکەین یەک فلس لە کۆمپانیاکان وەرناگرین. تۆش پارەی چارەسەریی زیاد دەکەیت، بۆ هەڵخەڵەتاندنی خوێندکارانیش بەتسی دیڤۆس (وەزیری پەروەردەی ئەمریکا) دەستنیشان دەکەیت.