له‌دوەم کۆبونەوەی کابینەی نوێی هێڵە گشتییەکانی حکومەت بۆ چوار ساڵێ داهاتوو دیاریكرا
  2019-07-22       952       

دووەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی بەڕێوەچوو و تێیدا تاوتوێ هێڵە گشتییەکان و کارنامەی کابینەی نوێ بۆ چوار ساڵێ داهاتوو کرا. 

ئاوێنه‌:  لە کۆبوونەوەکه‌ی ئه‌مرۆی ئەنجومەنی وەزیران بە توندی ڕوداوە تەقەکردنه‌كه‌ی لە ڕێستورانتێکی ھەولێر سەرکۆنە کرا و دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کرا کە لە ماوەیەکی کورتدا توانییان ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران ھاوخەمیشی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە دەربڕی.

کابینەی نۆیەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هێڵەگشتییەکانی کارنامەی خۆی دیاریکردوون و بەشێک لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لە بارەی ئەو هێڵە گشتییانە.

هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پاکێجی چاکسازیی
- کەمکردنەوەی رۆتینیات
- رێگرتن لە بازرگانیکردنی بەرپرسانی حکومەت
- رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی 
- رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی و دەرمان
- یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

پاکێجی خزمەتگوزاریی
- چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا
- بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە
- چاککردنی رێگەوبانەکان و دابینکردنی ئاو
- بەئەلیکترۆنیکردنی حکومەت

پەیوەندیی هەولێر و بەغدا
- حکومەت لایەنی فەرمیی دانوستاندن دەبێت
- دەستوور دەبێتە بنچینەی دانوستاندنی هەولێر و بەغدا
- ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان
- دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە
- چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت وغاز

ئابووری و دارایی
- فرەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان 
- گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار 
- کارکردن بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی بانک

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×